ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناسناوی “سروش یوسف زاده“، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شارە كرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباد بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٥ ڕۆژ لێپرسینه‌وه و ڕاگرتنی له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانن له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباد، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
