ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان،له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌د دادڕه‌س” خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردوش” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كریاوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و شارومه‌نده، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.