ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ڕه‌فعه‌ت سه‌عیدی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات له شاری كرماشان كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
