به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٠٠ هاووڵاتی به‌لوچ له شاری زاهدان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیا نییه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كه بریتین له منداڵان، ژنان، پیاوان و خوێندكاران، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران كراون و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیان به توندوتیژییه‌كی زۆر و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌روه‌ها له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی هێزه ئه‌منیه‌كاندان.
