کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتی له‌ ئێران له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ خراپی دۆخی ئابووری له‌ ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتی له‌ ئێران له‌ ڕه‌وتی نا

به‌ پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له‌ ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتی له‌ شاره‌ جیاوازه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، له‌ شاری دێهلۆران، سێ هاووڵاتی كورد به‌ ناوه‌كانییه‌بولفه‌زل شادفه‌ر، ئێحسان مه‌له‌كی و عه‌لی ئه‌سغه‌ر ساڵحی، له‌ شاره‌كانی نه‌هاوه‌ند و یاسوج، پێنج شارومه‌ند به‌ ناوه‌كانیفه‌رهاد خوداڕه‌حمی، ساڵح، قاسم و حسێن ئه‌رجمه‌ند و میلاد مه‌عسومی، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شیراز به‌ ناوه‌كانیڕوحوڵڵا موحسنی، محه‌ممه‌د كه‌ریم فازڵی، هژبه‌ری و نیرومه‌ندو هه‌روه‌هاسوریه‌را كه‌ریمیئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی زانكۆی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان نادیارە.