ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، زیاتر له ١٢ بنه‌ماڵه‌ی به‌لوچی بێ ناسنامه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری یه‌زد ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بۆ ئێران له ئارادایه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كه زیاتر له ٦٠ شارومه‌ندی به‌لوچن، ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی سنورداش كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی كراون و مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌فغانستان له ئارادایه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كه به‌شێكیان بریتین له منداڵان و كه‌سانی به‌ساڵاچوو، له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ڕاگیراون و پێیان ڕاگه‌یندراوه كه له ڕۆژانی داهاتوودا بۆ كه‌مپێكی دیكه له شاری زاهدان ده‌گوازرێنه‌وه و پاشان ڕاده‌ستی ئه‌فغانستان ده‌كرێن.
