له ڕۆژانی ڕابردوو و له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران، ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ١١٢ هاووڵاتی له شاره جیاوازه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ١١١ هاووڵاتی له شاری مه‌شهه‌د و كه‌سێكی دیكه‌ش له شارستانی مه‌رڤده‌شت به تۆمه‌تی هاوكاری له كوشتنی به‌كرێگیراوێكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه چالاكانی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
