ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “كه‌یوان مۆهته‌دی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو پێشووتر ڕێكه‌وتی ١٩ی گوڵانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی “ئانیتا ئه‌سه‌دوڵڵاهی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی ٦ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه دواتر حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه كه خراوه‌ته پاڵی، بۆ دوو ساڵ و نیو كه‌م كراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له كاتێكدا دستبه‌سه‌ر كراوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاتی تێپه‌ڕاندنی حوكمی ئەو سێ ساڵ به‌ندكرانه‌یە كه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
