کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی سێ هاووڵاتی له‌ كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی سێ هاووڵاتی له‌ كوردستان 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و بۆكان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ ناوه‌كانیسلێمان كه‌ریمی و فایق عه‌بدوڵڵازاده‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، شارومه‌ندێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ ناویبه‌همه‌ن ڕه‌سولیانبه‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌، هێشتا له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.