ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ئاكام شێخه، هه‌ژار محه‌ممه‌ژ زاده ئه‌قده‌م و ئیمان محه‌ممه‌د زاده”، خه‌ڵكی گونده‌كانی “قه‌ره قشڵاق” و “خورخوڕه” سه‌ر به شاری مه‌هاباد، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و سێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
