له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، “سینا شه‌خسی” جه‌وانی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوه‌كانی “كازم ئازده و ناسر ئازه‌ره‌م“، به هه‌مان شێوه و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و سێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
