ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی ده‌سڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “كاوه و قادر كۆڵه” و “سمكۆ یوسفی“، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوهندهڕ كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌م سێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
