ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوه‌كانی “ڕه‌ئووف فه‌خری، ڕه‌حیم ڕه‌حمانی و وه‌هاب محه‌ممه‌دپوور“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌هاب محه‌ممه‌دپوور” له ده‌سته‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری پیرانشاره‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پێویسته “وه‌هاب” خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه نیگه‌رانن.
