له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی لوڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ئه‌فسوون عه‌لیمورادیان” و “وه‌فا ساڵحی”، به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه ئه‌و دوو به‌ندكراوه له ساڵانی پێشوودا باره‌ها له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
