ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه به ناوه‌كانی “عه‌بدوڵڵا خانی و ئیدریس خوداكه‌ره‌می” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه كراون و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و دوو چالاكوانه له به‌رده‌وامی گوشاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چالانی سنفی و كرێكاری له كوردستان ڕووی داوه.
