کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاری پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاری پیرانشار 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیڕه‌حیم ڕه‌حمانیووه‌هاب محه‌ممد پوور، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیان، به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.