له ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، ٦ و ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی مه‌هاباد و كامیاران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “زیلان كه‌مانگه‌ر” خه‌ڵكی شاری كامێران، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری سنه كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناسناوی “كه‌یوان سه‌ید ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی شاری مهاباد و دانیشتووی گوندی “به‌یره‌م” سه‌ر به ئه‌و شاره، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
