ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی بۆكان و مه‌هاباد، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “خزر ڕه‌سوول مهرهوهت و فه‌تاح یوسف پوور“، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
