به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی ئه‌هواز و وه‌رامین به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز به ناسناوی “مه‌ریەم زوبه‌یدی” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی حوكمی چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به سه‌ریدا سه‌پێندراو‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها نۆكیشێكی مه‌سیحی دانیشتووی شاری وه‌رامین به ناوی “مورته‌زا فه‌قان پوور“، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی ٨ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی ته‌عزیری كه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغی په‌روه‌رده‌ی دژ به بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، به سه‌ریدا سه‌پێندراوه، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا.
