ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژییمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “تاهر باپیران و سیامه‌ند ئیسماعیلی”، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
