ڕۆژی ڕه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د عه‌لی وه‌یسی و سیروان خوداكه‌ره‌می“، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كراون. شایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌نسوور سوڵتانی، مه‌حموود ئه‌مانی، خه‌لیل شه‌عبانی، مێهدی مه‌جیدی، زاهد مورادی، فه‌ردین ساڵحی و فه‌رزاد ڕه‌حیم زاده“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
