له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “ئه‌یوب ڕه‌شی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “پاراستانی” سه‌ر به شاری سه‌ردشت، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناسناوی “ئاكۆ عه‌زیزی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ڕه‌به‌ت” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، به هه‌مان شێوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگیرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
