کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شارومندێك به‌ ناویبێهنام فاتحی كه‌رجووڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ ناویمحه‌ممه‌د مارابیسه‌ره‌ڕای سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ١١ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، نه‌ك ته‌نیا له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌، به‌ڵكوو له‌ ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندایه‌.