ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی به‌هائی له شاری شیراز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “نگار میساقیان” و شه‌كیب فه‌رزان“، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانیڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه له حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتی به‌هائی له ئێران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له دوایین هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه ئایینییه‌كان، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی به‌هائی به ناوه‌كانی “ئه‌فشین حه‌قیقه‌ت” و “فه‌ردین به‌نگاڵه“، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.