له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی به‌هائی خه‌ڵكی شاری شیراز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو شارومه‌نده به ناوه‌كانی “ئه‌فشین حه‌قیقه‌ت و فه‌ردین به‌نگاله” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت ده‌ست به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانیاندا گیراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.