له ڕۆژی ١١ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه، وه‌رزشوان و چالاكێكی مافی ژنان به ناوی نیلووفه‌ر حاجیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
نیلووفه‌ر حاجیان پاڵه‌وانی وه‌رزشه‌كانی كیك بۆكسینگ، مۆی تای و جۆجیتسۆوه بووه و بۆ ماویه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه. ناوبراو پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران سالۆنێكی وه‌رزشی داناوه و سه‌رقاڵی ڕاهێنان به كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگا بووه، به‌ڵام ڕۆژی ١١ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌موو په‌یجه‌كانی له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پاك كراوه‌ته‌وه.