ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، “سارۆ موسته‌ئجێر” برای “ژیلا موسته‌ئجێر” ئه‌ندامی ڕێكخراوی هه‌نگاو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “شۆڕش نێكنام” بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، برا و هاژینی هه‌میشه زیندوو “شۆڕش نێكنام” له شاری مهاباد بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا كه به هیچ جۆرێك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها “سارۆ موستەئجێر” لاوی خەڵکی سەقز و برای “ژیلا موستەئجێر”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندرا و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
