ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له لێوارئاوه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس ده‌ستیان دایه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و ژن وه‌رزشوانانه‌ی حیجابی ئیجباریان تۆڕ داوه.
“محه‌ممه‌دحسێن ئاجورلوو” هاوژینی “نیلووفه‌ر حامیدی” ڕۆژنامه‌نووسی زیندانی، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژنانی وه‌رزشوانی له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد له ساحیلی “خواجه عه‌تای” به‌نده‌رعه‌باس بڵاو كردۆته‌وه. له ڕاپۆرتی ئه‌و هه‌واڵنێره و له زاری ژنانی ورزشوان دا هاتووه، كاتێك به‌یانیان بۆ پیاسه كردن ده‌چن هه‌موو جۆره مرۆڤێك له‌و شوێنه ده‌بێنن، به‌ڵام هێزه‌كانی حكوومه‌ت كاریان به فرۆشیارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌شرووبی ساخته، دز و بێ ڕه‌وشته‌كان نییه و كه‌سانێك كه ده‌یانه‌وێت ڕۆحیه‌ی كۆمه‌ڵگا به وه‌رزش كردن به‌رز ڕاگرن و كولتووری ته‌ندرووستی ته‌بلیغ بكه‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
