كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌ده‌غه‌ی ده‌رس خوێندنی كچان له زانكۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانهوهن خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حكوومه‌تی تالیبان له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێگری كردبوو له چوونه ژووره‌وه‌ی كچان بۆ نێو زانكۆ و ڕایگه‌یاندبوو كه كچان ناتوان له زانكۆ درێژه به پڕۆسه‌ی خوێندن بده‌ن، ژنان و كچانی ئه‌فغانستانیش دژ به‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه و دروشمه‌كانی “خه‌ڵكی باشه‌ره‌ف، حیمایه‌ت، حیمایه‌ت” و “په‌روه‌رده، كار، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه. كاتێك ژنان ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.