به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه له نزیك “حسێن ئاباد”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به نیشاندانی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “ڕێبوار عهبدۆڵڵاه”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، ئه‌و چالاكه كرێكارییه پاش بانگهێشت بۆ ئیتلاعاتی سنه به تۆمه‌تی به‌شداری له مه‌راسمی به خاك سپاردنی “خه‌لیل ئه‌حمه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی پێشووی شاری سنه، لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا. “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به دووساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.