“هادی كه‌سایی زاده” ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی میدیایی پاش له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی مه‌داحه‌كانی حكوومه‌ت و پاش بانگكرانی بۆ دادسه‌رای ئینقلابی شارۆچكه‌ی قودسی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هادی كه‌سایی زاده” فیشی حه‌قده‌ستی مه‌داحه‌كانی حكوومه‌تی بڵاو كردبوو. ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له یه‌ك بابه‌ت دا فیشی حه‌قده‌ستی “نه‌ریمان كه‌ریمی” مه‌داحی حكوومه‌تی بڵاو كردبوو كه له یه‌ك مه‌راسمی حكوومه‌تی دا له به‌نده‌رعه‌باس، بڕی ٦٠ ملیۆن تمه‌ن پاره‌ی وه‌رگرتبوو. ناوبراو پێشتریش به بیانووی بڵاوكردنی چه‌ندین بابه‌ت له‌سه‌ر سكاڵای ڕێكخراوی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ لقی ٩ی دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیا بانگهێشت كرابوو.