له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی سنه به ناوی “مه‌جید حه‌میدی” و چالاكێكی مه‌ده‌نی كوردی دانیشتووی ئه‌هواز به ناوی “فه‌رزاد كه‌ریمی“، هه‌روه‌ها دوو هاوژینی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “هیوا تاتایی” و “سه‌عاده‌ت بۆداقی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، “مه‌جید حه‌میدی” چالاكی كرێكارێكی خۆشناوی خه‌ڵكی سنه و له ئه‌ندامانی پێشووی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر دووكانه‌كه‌ی له شه‌قامی سیرووسی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌لا‌یه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر“ی سنه و دانیشتووی ئه‌هواز به ناوی “فه‌رزاد كه‌ریمی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو ساڵی ڕابردووش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌رسه‌ردا سه‌پێندرابوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی دوو هاوژینی چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “هیوا تاتایی” و “سه‌عاده‌ت بۆداقی” و ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌یان به لێدان و توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
