ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، چوار چالاكی بواری مافی ژنان له شاره‌كانی تاران و لاهیجان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌رگس سه‌رداری” هاوسه‌ری “مێهدی ئێعتمادسه‌عید” هونه‌رمه‌ندی دانیشتووی تاران هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و منداڵه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دایه گه‌وره‌ی كرا. هه‌روه‌ها “ئیلاهه عه‌سكه‌ری” وێنه‌گر و وێبڵاگ نووسی خه‌ڵكی تاران، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی لاهیجان به ناوه‌كانی “واحیده خۆش سیره‌ت” و “شیوا شاه‌سیا” له ماڵه‌كانی خۆیان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو ٧ ژنه چالاكوانی دیكه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرابوون.