له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كرماشان، مه‌ریوان و سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “پژمان عه‌زیزی” و چالاكێكی بواری مافی ژنان به ناوی “په‌ریسا مه‌حموودی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “میانه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “هادی ڕه‌زایی” و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “گه‌لاوێژ ته‌هماسبی” له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
