له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار چالاكی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی كوردی له شاره‌كانی بۆكان و كرماشان به ناوه‌كانی مه‌هسا زارعی، سمكۆ یووسفی، جه‌لال و فه‌ردین وه‌فایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌هسا زارعی و ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی سمكۆ یووسفی و جه‌لال و فه‌ردین وه‌فایی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێنكی نادیار ڕاگوێزراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چوار شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.