کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی بۆكان و مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی بۆكان و مهاباد 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی لوقمان و كاوه‌ ساله‌ك، عه‌لی دانشی و سامره‌ند وجوودی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد و بۆكانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان دا گیراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و چوار شارومه‌نده‌ و وێڕای زه‌وتكردنی مۆبایل، ماڵه‌كانیان پشكینیوه‌ و چوار كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی كاوه‌ و لوقمان ساله‌ك، عه‌لی دانشی و سامره‌ند وجوودی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ چه‌ند شاری كوردستان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و  لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه‌.