کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی دێولان و مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی دێولان و مهاباد 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی ڕامیار ئه‌بووبه‌كری، سیاوه‌ش سوڵتانی، ئومید ئه‌حمه‌دنژاد و پێدرام محه‌ممه‌دی له‌ شاره‌كانی دێولان و مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕامیار ئه‌بووبه‌كری، برای هه‌میشه زیندوو، زانیار ئه‌بووبه‌كری له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری مهاباد و سیاوه‌ش سوڵتانی، كوڕی كوبرا شێخه له‌ قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ مهاباد ڕفێندراون. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند و گورانیبێژیكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی ئومید ئه‌حمه‌دنژاد به‌ هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی گوندی بڵواناوای سه‌ر به‌ شارستانی دێولان به‌ ناوی “پێدرام محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.