له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “مەسعوود میرزایی” چالاكی مه‌ده‌نی تەمەن ٥٣ ساڵی خەڵکی سنە، لە بازگەی پشکنینی نێوان کرماشان – سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هاوکات لەگەڵ به‌ندكرانی “مەسعوود میرزایی”، برایەکی دیکەی ناوبراو بە ناوی “ئیبراهیم میرزای” لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراوە. هه‌مان ڕۆژ “هۆزان باباكه‌ره‌می” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شوێنی كاره‌كه‌ی له سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده به ناوی “ڕه‌سووڵ تاجگه‌ردوون” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خێزاندار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره.
