ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی “ڕەسووڵ جەوادیفەر”، “مووسا ئەردەشیری”، “موحسین جەوادیفەر” و “شەفیع ئەزیر” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “ڕەسووڵ جەوادیفەر” و “موسا ئەردەشیری” دوای یەک ڕۆژ لێپرسینەوە ئازادکراون، بەڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستی بەسەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی “موحسین جەوادیفەر” و “مووسا ئەردەشیری” لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه کە لە هەمان ڕۆژدا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی دیکە لە سێ گوندی دەوروبەری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون.
