کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كچ به‌بیانووی سه‌ما كردن له‌ ڕه‌شت

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كچ به‌بیانووی سه‌ما كردن له‌ ڕه‌شت 3

به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی بێ حیجابی چوار كچی لاو له‌ شه‌قامی گوڵساری ڕه‌شت، پۆلیسی ئوستانی گیلان هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی بڵاو كرده‌وه‌.

پۆلیسی ئوستانی گیلان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و چوار كچه‌ به‌ تۆمه‌تی “كه‌شفی حیجابی ڕێكخراو”، “حه‌ره‌كاتی ناشیاو” و “بڵاوكردنی وێنه‌كانیان له‌ ئینستاگرام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌وته‌ی پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌ی ویدیۆی له‌و چوار كچه‌ گرتووه‌ به‌دواداچوونی بۆ كراوه‌ و به‌ زوویی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.