کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كرێكاری ناڕازی له‌ شیركه‌تی عمران سازانی چابه‌هار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كرێكاری ناڕازی له‌ شیركه‌تی عمران سازانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی عمران سازانی چابه‌هار و چوار كرێكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

ماوه‌ی نزیك به‌ یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی عمران سازانی چابه‌هار دژ به‌ نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن. ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و چوار كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی هاندانی پێرسۆنێلی شیركه‌ت بۆ مانگرتن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌.