له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار شارومه‌ند له به‌لووچستان و خووزستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌ربابی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و محه‌ممه‌د ئه‌ربابی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له سێ ڕێیانی قه‌سرقه‌ند بۆ نیكشار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی ئه‌هواز و ئه‌ندیمشك دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی عه‌لی سامری سۆعه‌یبه‌ری و ڕوحۆڵڵا كه‌ركی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.