ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، ئەیووب ئەحمەدی، عابید ئەحمەدی، عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئارەنان”ی سەر بە شاری سنە لە هێرشی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان دەستبەسەر کران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەو چوار هاووڵاتییە کە ئەندامی یەک بنەماڵەن، بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری به‌ندكران و ئەو تۆمەتانەی خراونه‌ته پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.