له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی له شاره‌كانی شیراوان، پیرانشار و برووجێرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن ئه‌سكی به‌غدادی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشاره‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری شیروان، موسته‌فا ڕه‌هنه‌ما، مامۆستای زمانی كوردی له خۆراسانی شومالی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها، ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاری برووجێرد هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی ڕه‌زا موعه‌زه‌می گوده‌رزی، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و دایك و باوكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د موعه‌زه‌می گوده‌رزی و له‌یلا سارمی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.