کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كچی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ كه‌ره‌ج

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كچی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ كه‌ره‌ج 3

به‌دوای به‌شداری چه‌ند كچی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ مه‌راسمه‌كانی موحه‌ڕه‌می كه‌ره‌ج، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، چه‌ند كچ به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌ مه‌ر‌اسمی موحه‌ڕه‌می شاری كه‌ره‌ج به‌شداریان كردووه‌ و كلیپه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ كۆمه‌ڵگا دا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی كه‌ره‌ج ئه‌و چه‌ند كچه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی په‌روه‌نده‌سازی لێ كردوون‌.