ڕۆژی سێشه‌مه ٢٠ی جۆزه‌ردان، چه‌ند شارومه‌ندی ئیلامی به بیانووی بڵاوكردنی بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی ئیسلام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
فه‌رمانده‌یی ئینتزامی ئیلام به بێ ئاماژه‌دان به ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ڕایگه‌یاند: ئه‌و چه‌ند كه‌سه بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و یاسای حیجابی ئیجباریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش په‌روه‌نده‌سازی ڕاده‌ستی دادگا كراون.