ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، شه‌ش سووختبه‌ر له به‌نده جاسك، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ له به‌زمان و چابه‌هار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی به‌زمان سێ گه‌نجی به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له‌به‌رده‌م درگای ئه‌و بنكه نیزامییه هه‌ر سێكیان له به‌ر گه‌رمای خۆردا به‌ستووه‌ته‌وه و بێ‌ڕێزیان پێ كردوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناوی ئه‌و سێ شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه. له چابه‌هار هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی په‌یمان ڕیگی ماریشان ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له به‌نده‌ر جاسك، شه‌ش سووختبه‌ری به‌لووچ به ناوه‌كانی عه‌بدۆلله‌تیف ئهمریخاه، یوونس حه‌سه‌نبه‌یگی، محه‌ممه‌د شه‌یه‌ی، له‌تیف دۆرزاده، عه‌زیز دۆرزاده و جه‌واد دۆرزاده له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون