کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ندین شارومه‌ند له‌ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ندین شارومه‌ند له‌ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا ٢٧ شارومه‌ندی كوردی له‌ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕفاندووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ شارومه‌ندی كورد له‌ شاره‌كانی شڕناخ و ڕۆحا له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون. له‌ شاری سه‌ریكانی، به‌كرێگیراوانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ١٦ شارومه‌ندی كوردیان به‌ هۆكارێكی نادیار ڕفاندووه‌ و چاره‌نووسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ئیستانبوول، شه‌ش ڕۆژنامه‌وانی كورد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی توركیا(میت) ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.