ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی جوانڕۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تلێگرامی “گوفتمان” به‌ناوی “جه‌بار عه‌زیزی” پاش بانگهێشت بۆ دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌بار عه‌زیزی” پێشتر سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له شاره‌داری جوانڕۆ و “فه‌رهاد تابه‌رز” شاره‌داری ئه‌و شاره چه‌ند بابه‌تی بڵاو كردبۆوه. شاره‌داری جوانڕۆ دژ به‌و چالاكه مه‌ده‌نییه سكاڵای تۆمار كرد و ڕۆژی ڕابردوو پاش بانگهێشت بۆ دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
