کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئابدانان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئابدانان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ 1

“وەحید چاوران”، شاخەوان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەرئاوباخی سەر بە شاری ئابدانان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا هێزەکانی حکوومەت چەند جارێک هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەیان دابوو. ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢، “وەحید چاوران”، چالاکی مەدەنی، خەڵکی ئاودانان لە یەکێک له‌ خاڵە سنوورییەکانی ئیلام لەکاتی جێهێشتنی ئێران، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر كرا.